ئه‌ڵمانیا

ڕۆمینیگە گەورەترین هەڵەی خۆی لەگەڵ بایرن میونشن ئاشكرا دەكات

یاریگا- كارل هاینز ڕۆمینیگە ، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گەورەترین هەڵەی خۆی لەگەڵ یانەكە ئاشكرا دەكات.

لە ساڵی 1991ەوە ڕۆمینیگە لە یانەی بایرن كار دەكات و لە ساڵی 2000 وەك بەڕێوەبەری ئیدارە دەست بەكار بوو و دواتر بوو بە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یانەكە.

لە چاوپێكەوتنێكیدا بۆ ڕۆژنامەی ” TZ ”ی ئەڵمانی پرسیاری لێكرا سەبارەت بە گەورەترین هەڵەی ژیانی لەگەڵ بایرن لە وەلامدا ووتی: ” بڕیاری دەستنیشانكردنی یۆرگن كلینسمان وەك ڕاهێنەری بایرن ”.

لە سەرەتایی وەرزی 2008 كلینسمان پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەكەی وەرگرت و تەنها 10مانگ لەپۆستەكەی مایەوە.

سەبارەت بەوە ووتیشی: ” لەكۆتاییدا تەنها هەڵەی كلینسمان نەبوو ، بەلكو هەڵەكە لە ئێمەوە بوو ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button