ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

پێنجشەممە میلیک دەبێتە یاریزانی ماریسیلیا

یانەی مارسیلیای فەڕەنسی تواناکانی ئەرکادیوز میلیکی هێرشبەری ناپۆلی بەدەستهێناوە.

وابڕیارە رۆژی پێنج شەممە یاریزانە پۆڵەندییەکە بگاتە باشووری فەڕەنسا و پشکنینە پزیشکییەکان ئەنجام بدات. میلیک لە هاوینی ئەمساڵدا گرێبەستەکەی بەسەردەچێت بەڵام گواستنەوەکەی بۆ مارسیلیا بە خواستنە بۆ ساڵێک و بەوەش دەبێت سەرەتا گرێبەستەکەی لەگەڵ ناپۆلی درێژبکاتەوە.

مارسیلیا بژاردەی کڕینی یەکجارەکیی ئەو یاریزانەی هەیە دوای ساڵەکە بەرامبەر بە ٩ ملیۆن یۆرۆ و چوار ملیۆنی دیکەش بەپێی ئاست و ئەنجام. هەروەها ناپۆلی ٢٠٪ی گواستنەوەی ئەو یاریزانە وەردەگرێت لەباری فرۆشتنەوەی لەلایەن مارسیلیا.

میلیک خۆیشی لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە رێککەوتووە و موچەی ساڵانەی چوار ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button