ئیتاڵیا

ئینتەر ناو و لۆگۆ کەی دەگۆڕێت

یاریگا-یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی بەنیازە لە مانگی سێ دا بەفەرمی ناوی یانەکە و لۆگۆ (باجی)یانەکە بگۆڕیت.

ناوەکە “ئینتەرنازیۆنالێ میلانۆ فوتبۆڵ کڵەب” دەگۆڕدرێت بۆ “ئینتەر میلانۆ”  بۆ نیشاندانی زیاتری پەیوەست بوونی یانەکە بە شاری میلانۆ وە، وە بەگوێرەی میدیاکانی ئیتاڵیا باجەکەش نزیک دەبێت لە پیتی یەکەمی هەردوو ناوەکە I و M

فوتبۆڵ ئیتاڵیا ئەوەشی ئاشکراکردووە سپۆنسەری سەر درێسی یانەکەش دەگۆردرێت و چیتر پیڕێڵی نامێنیت، گرێبەستە تازەکە بە بڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆی ساڵانە دەبێت بەڵام تا ئێستا سپۆنسەرە نوێیەکە ئاشکرانەکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button