ئیسپانیا

فەرمی: هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا دواخرا

یاریگا- كەمێك پێش ئێستا یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی بارسێلۆنای دواخست.

لە كۆبونەوەیەكدا كە حكومەتی هەرێمی كەتەلۆنیا بە نوێنەرایەتی سكرتێری گشتی و سەرۆكی بەشی تەندروستی و سەرۆكی كاتی بارسێلۆنا و چەندین نوێنەری دیكە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ كرا بڕیار درا هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا دوابخرێت لەبەر  مەترسیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بەو پێیەش هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا كە هەریەك لە لاپۆرتا و ڤیكتۆر فۆنت و تۆنی فریسیا ڕكابەری دەكەن بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

وا بڕیار بوو لە 24ی ئەم مانگەدا هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا بەڕێوە بچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button