ئیسپانیا

سزای دارایی بەسەر لیۆنێل میسی سەپێندرا

یاریگا- لیژنەی پێداچوونەوەی فیدارسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاری خۆی سەبارەت بە سزاكەی سەر لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دا ، دوای ئاهەنگگێڕانەكەی بۆ ماڕادۆنای هاونیشتیمانی.

ڕووداوەكە لە 2ی كانوونی یەكەمی ساڵی ڕابردوو ڕوویدا ئەو كاتەی بارسێلۆنا توانی بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە ئۆساسۆنا بباتەوە ، میسی توانی گۆڵێك تۆمار بكات و درێسێكی مارادۆنای لە ژێرەوە لەبەر كردبوو ئەو كاتەی یاریزانی نیولز ئۆڵد بۆێز بوو.

لیژنەی پێداچوونەوە بڕیاریدا بە سزای دارایی 600 یۆرۆ بۆ میسی و و بارسێلۆناش 150 یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button