ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

یاریزانێکی دیکەی پاریس سانجێرمان تووشی کۆرۆنا بوو

یاریگا
کۆلین داگبا، بەرگریکاری فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی ئەم وڵاتە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.

هەژماری فەرمی پاریس سانجێرمان لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ یاریزانەکانی یانەکەیان، ئەنجامی بەرگریکارەکەیان پۆزەتیڤ دەرچووە، واتە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڤید19ـیە و بەم هۆیەوە لە ماڵەکەی خۆیدا کەرەنتین کراوە.

داگبا لە ماوەی ئەم هەفتەیە دووەمین حاڵەتی تووشبوون بە پەتاکەیە لە یانەکەی تۆمار دەکرێت و پێشتریش کێرێر تووشی هەمان پەتا جیهانیە بووە.

Back to top button