یاریگا

سیمیۆنێ بە باشترین راهێنەر دەست نیشانکرا

یاریگا
دیێگۆ سیمیۆنێ، راهێنەری ئارجێنتینایی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا وەکو باشترین راهێنەری 10 ساڵی رابردوو دەست نیشانکرا.

ماڵپەری IFHHS کە تایبەتە بە داتا و ئامارەکان باشترین راهێنەری نیوەی کۆتایی ئەم سەدەی واتە لە 2011 تاوەکو 2020 دیاریی کردووە و راهێنەرەکەی رۆخێ بلانکۆس توانی ئەم ناسناوە بەدەست بێنێت و پێش هەر یەکە لە پێپ گواردیۆلا راهێنەری مانچێستەر سیتی و زینەدین زیدان راهێنەری ریال مەدرید بکەوێت.

سیمیۆنێ لە 10 ساڵی رابردوو لەگەڵ یانەکەی توانیویەتی لالیگا، یۆرۆپالیگ، جامی شای ئیسپانیا، جامی سوپەری ئیسپانیا بەدەست بێنێت هەروەها دوو جاریش گەیشتووەتە فاینەڵی چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button