ئیسپانیا

بارسێلۆنا بەفەرمی چوار پاڵێوراوی كۆتایی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ڕاگەیاند

یاریگا- یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەشێوەیەكی فەرمی بەربژێرەكانی كۆتایی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی یانەكە ئاشكرا كرد.

وا بڕیارە لە 24ی ئەم مانگەدا هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی یانە كەتەلۆنییەكە بەڕێوە بچێت.

بارسێلۆنا بەفەرمی سەركەووتنی چوار كاندیدی بۆ قۆناغی كۆتایی ڕاگەیاند كە دەنگی پێوویستیان لە قۆناغی یەكەمدا بەدەستهێناوە كە هەر كاندیدێك پێوویست بوو 2257 دەنگ كۆبكاتەوە.

لە پێشەنگی هەموویان خوان لاپۆرتا دێت بە كۆكردنەوەی 10272 دەنگ و دوای ئەویش ڤیكتۆر فۆنت دێت بە كۆكردنەوەی 4713 دەنگ.

هەروەها تۆنی فریكسا و ئیمیلی ڕوساود توانیان دەنگی پێوویست كۆ بكەنەوە و بگەنە قۆناغی كۆتایی هەلبژاردنەكان.

بابەتی زیاتر

Back to top button