ئیتاڵیا

گاتۆزۆ: بردنەوەیەكی ناشرینمان بەدەستهێنا وەك من هەمیشە وەك براد پیت نابین

یاریگا- جینارۆ گاتۆزۆی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ناپۆلی هەمان وڵات باس لە بردنەوەكەیان دەكات بەرامبەر ئۆدەنیزی و دووپاتیكردەوە كە یانەكەی ناتوانێت هەموو كات بە جوانی یاری بكات وەك جوانی براد پیت و هەندێك جار وەك ناشرینی من دەیبەینەوە.

ناپۆلی توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ئۆدەنیزی بباتەوە لە میانەی یاریەكانی گەڕی 17ی سێریا ئەی.

لە دوای یاریەكە ڕاهێنەرە ئیتاڵیەكە بۆ سكای سپۆرتس ووتی: ” یانەكەم هەمیشە دەیەوێت زۆر باش یاری بكات ، بەڵام یاریكردنی ناشرین لە هەندێك كاتدا بەسودە و پێوویستە”.

هەروەها ووتیشی: ” ناپۆلی دەیەوێت هەمیشە جوان بێت ، تۆ ناتوانی هەمیشە وە براد پیت بیت قژی زەرد و چاوی شینت هەبێت ، هەندێك جار پێوویستە وەك من ناشرین بیت ”.

ناپۆلی بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ پلەی شەشەمی گرتووە ، بە دوو خاڵ لە یوڤێنتوسی چوارەمەوە دوورە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button