ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

جەنەوا نزیکە لە بەرگریکارێکی ئارسناڵ

یاریگا-بەڕێوبەری یانەی جەنەوای ئیتاڵی ئاشکرایدەکات بژاردەی ئەوەیان هەیە سۆکراتیسی بەرگریکاری گەنەرز بگوازنەوە ریزەکانیان.

ئەلیساندرۆ زۆربانۆ بەڕێوبەری گشتی جەنەوا  بۆ سکای سپۆرت وتی “سۆکراتیس یاریزانێکی زۆر باشە، هێشتا دڵنیانین دێتە لامان یاخود نا بەڵام چەند رۆژی داهاتوو دەردەکەوێت”.

سۆکراتیس لە تەواوی ئەم وەرزەدا بەشداری پێنەکراوە و هاوشیوەی مەسوت ئۆزیل ناوی لە لیستی یاریزانانی گەنەرزدا نیە بۆ پریمەرلیگ و پاڵەوانێتییەکانی دیکە.

جگە لە جەنەوا، فینارباهچە یەکێکی دیکەیە لەو یانانەی کە خوازیاری بەرگریکارە یۆنانییە ٣٢ ساڵەکەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button