ئیسپانیا

لە جامی جیهانی یانەکان یاسایەکی نوێی فیفا تاقیدەکرێتەوە

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی جیهان یاسای گۆڕانکاری تەندروستی بۆ یەکەمجار لە جامی جیهانی یانەکان تاقیدەکاتەوە.

بەگوێرەی بی بی سی، هەر یانەیەک دەتوانێت یەک گۆڕاکاری بکات بۆ ئەو یاریزانانەی تووشی  بەرکەوتنی سەر دەبن لە کاتی یارییەکاندا و کاریگەری لەسەر  باری مێشکییان هەیە.

بەگوێرەی یاساکە گوێ بەوە نادرێت ئەو یانەیە چەند گۆڕانکاری ئەنجام داوە و ئەگەر هەست بە مەترسی بکرێت لەسەر بارودۆخی سەری یاریزانێک ئەوا دەتوانن گۆڕانکاری ئەنجام بدەن، ئەمەش وەک بەشێک لە هەڵمەتی فیفا بۆ  چارەسەرکردنی کێشەی تووشبوونی یاریزانان  بە نەخۆشی بیرچوونەوە بەهۆی ئەو لێدانانەی بەر سەریان دەکەوێت.

مانگی داهاتوو یانەکانی تایگرێس، ئەهلی، بایەرن میونشن، ئولسان، ئاوکلاند سیتی، دوحەیل و براوەی جامی لیبەرتادۆرێس لە جامی جیهانی یانەکان بەیەک دەگەن، ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەو پاڵەوانێتییە بۆ دوو مانگ دواخرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button