ئه‌وروپائینگڵته‌را

لیڤەرپوول گرێبەستی سەڵاح نوێ ناکاتەوە

یاریگا
کارگێری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی گفتوگۆکانی لەگەڵ محەمەد سەڵاح هێرشبەری یانەکەیان لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی وەستاندووە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووە، رێدز دڵنیایە لەوەی هێرشبەرە میسڕییەکەیان تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی لە یانەکەیان بەردەوام دەبێت، بۆیە لە ئێستادا هەوڵ بۆ نوێکردنەوەی ئەو یاریزانانە دەدەن کە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکانیان کۆتایی دێت، لەوانەش ڤایناڵدۆمی هۆڵەندی.

سەڵاح گرێبەستەکەی لە ساڵی 2023 لەگەڵ لیڤەرپوول کۆتایی دێت و ماوەی رابردوو دەنگۆیەک هەبوو ریال مەدرید و بارسێلۆنا هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button