ئیتاڵیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی میلان بۆ یاریەكەیان بەرامبەر تۆرینۆ

یاریگا- ستیڤانۆ بیۆلی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ئەیسی میلانی هەمان وڵات لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر تۆرینۆ بڵاوكردەوە.

ئەیسی میلان لە یاریگای جۆسێپی میاتزای تایبەت بە خۆیان میوانداری تۆرینۆ دەكات لە میانەی یاریەكانی گەڕی 17ی سێریا ئەی.

لە دوای ئەوەی نەیتوانی بۆ 11 یاری پێشووی یانەكەی بەشداری بكات زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی گەڕاوەتەوە لیستەكە.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی میلان:

ئەنتۆنیۆ دۆنارۆما ، جیانلویجی دۆنارۆما ، تاتاروشانۆ ، كالابریا ، كۆنتی ، دالۆت ، دوارتی ، هێرناندێز ، كالولو ، جایر ، موساكیۆ ، ڕۆمانیۆلی ، چالهانئۆگلۆ ، كاستیخۆ ، دیاز ، فریگیرۆ ، هاوج ، كیسێ ، ئۆلزێر، تۆنالی ، كۆلۆمبۆ ، ئیبراهیمۆڤیچ ، لیاو ، ماڵدینی.

بابەتی زیاتر

Back to top button