جیهان

پێلێ وەڵامی ڕۆناڵدۆ دەداتەوە: من باشترین گۆڵكاری هەموو كاتم

یاریگا- پێلێی ئەفسانەی هەڵبژاردەی بەڕازیل دڵنیایە لەوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی ژمارەكەی نەشكاندووە.

بە تۆماركردنی دوو گۆڵ لە یاریەكەی بەرامبەر ئۆدەنیزی كریستیانۆ كۆی گۆڵەكانی لە یاریە فەرمیەكاندا بۆ 758 گۆڵ بەرزكردەوە و بەوەش ژمارەكەی پێلێی شكاند و بوو بە دووەم گۆڵكاری مێژوو لە دوای جۆزیف بیكانی نەمساوی.

پێلێ وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە و لە پرۆفایلی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نووسیوویەتی: ” باشترین گۆڵكار بە درێژایی سەردەمەكان ( 1283 ) گۆڵ ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button