ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

سپۆرت: بارسا بڕیاری کۆتایی داوە لەسەر گریزمان

یاریگا-یانەی بارسێلۆنا چیتر بیر لە فرۆشتنی ئەنتوان  گریزمان ناکەتەوە و گوێ لە هیچ ئۆفەرێکیش ناگرێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرتی کاتالۆنی رۆناڵد کومان بڕیاریداوە لانیکەم تاوەکو هاوینی ئەمساڵ بدات بە گریزمان خۆی لەگەڵ یانەکەدا گونجێنێت.

لەگەڵ ئەوەشدا گریزمان هێشتا نەیتوانیوە یانەکەی قایل بکات بە تواناکانی و کێشەی گونجاو و جەستەیی هەیە، مانەوەی پەیوەندی بەوەوە هەیە کومان دەیەوێت هێرشبەرێکی سەرەکی هەبێت و مێسی و گریزمان و پێدری یاخود یاریزانێکی دیکەی باڵ لە پێشەوە یاری پێبکات.

بارسا زیاد لە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆی لە گواستنەوەی گریزمان خەرجکرد پاش گواستنەوەی لە ئەتڵەتیکۆ مەدریدەوە بەڵام کەوتە نێو ململانێ کارگێڕی و وەرزشییەکانی یانەکەوە کە تا ئێستا بەردەوامن.

بابەتی زیاتر

Back to top button