ئیتاڵیا

یۆڤی بەهۆی کۆرۆنا گەشتەکەی بۆ میلان دواخست

یاریگا-وابڕیاربوو یانەی یوڤێنتۆس ئەمڕۆ بەرەو میلانۆ گەشت بکات بۆ یارییە ئاگرینەکەی بەرامبەر ئەیسی میلان لە خولی ئیتاڵیدا.

ئەمڕۆ ئەلێکس ساندرۆ پشکنینی کۆرۆناکەی بە پۆزەتیڤ هاتەوە، دوای ئەویش راگەیەندرا خوان کوادرادۆ تووشی ڤایرۆسە نەگریسەکە بووە.

ئەگەری ئەوە هەیە تووشبووی زیاتر لەنێو یانەکەدا هەبێت و پاوڵۆ دیبالاش تووشی “تا” هاتووە، هەربۆیە یۆڤی بڕیاریداوە تە سبەینێ بوەستێت بۆ دڵنیابوون لەوەی دەتوانن بەرەو میلان گەشت بکەن یاخود نا، بەوەش ئەگەر یارییەکە ئەنجام بدرێت، بیانکۆنێری چەند کاتژمێرێک بەر لە یارییەکە دەگاتە میلان.

یۆڤی ١٠ خاڵ لەدوای میلانی پێشەنگی خولی ئیتاڵییەوەیە، تەنها بە بردنەوە دەتوانێت جیاوازییەکە کەمبکاتەوە و هیوای  بەدەستهێنانی ناسناوەکە زیندوو بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button