ئیسپانیا

بارسا ڕاگەیەندراوێکی فەرمی بڵاو کردەوە سەبارەت بە ئەنجامی پشکنینی یاریزانەکانی

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا ڕاگەیەندراوێکی فەرمی بڵاو کردەوە سەبارەت بە ئەنجامی کۆتا پشکنینی یاریزانەکانی.

دوێنێ دووشەممە بارسا بەهۆی تووشبوونی دوو له ئەندامانی ستافی یانەکە بە ڤایرۆسی کۆرونا، بەشە ڕاهێنانەکانی ئەنجام نەدا وەک خۆئامادەکردن بۆ یارییەکەی سبەینێیان ئاتڵەتیکۆ بیڵباو.

هاندەرانی بلاوگرانا لە دڵەڕاوکێدا بوون کە لەم کاتە ناجێگیرەی یانەکەیانی پێدا تێدەپەڕێ، ئەستێره کاریگەرەکانی لە یاری کردن دووبر بکەونەوە. ئەو خەم و نیگەرانیانە ڕەوییەوە کاتێک یانە کەتەلۆنییەکە ئەنجامی پشکنینی یاریزانەکانی بە نێگەتیڤ ڕاگەیاند و هیچ یاریزانێک تووشی پەتاکە نەبووە.

بەوەش تیمەکەی ڕۆناڵد کومان کۆتا ئامادەکارییەکان دەست پێ دەکەنەوە و ئەو ڕاهێنەرەش کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ساز دەکات پێش ڕووبەڕوو بوونەوەکەی بیڵباو.

بابەتی زیاتر

Back to top button