ئیسپانیا

ئەستێرەیەکی ڕیاڵ یەکەم دەستپێشخەری یانەکەی ڕەت کردەوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی

یاریگا- ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید یەکەم ئۆفەری یانەکەی ڕەت کردەوە بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی.

لوکاس ڤازگێز یەکێکە لەو یاریزانە دیارانەی مێرەنگی کە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ شاهانەکان بەسەر دەچێت و تا ئێستایش نەگەشتوونەتە ڕێککەوتن لەو بارەیەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، یاریزانە تەمەن 29 ساڵانەکە بە مەرجەکانی ڕیاڵ قایل نەبووە و بابەتەکە هێندەیتر ئاڵۆز بووە.

ئەو سەرچاوەیە هۆکاری ڕەتکردنەوەی جۆری دەستپێشخەرییەکەی بۆ لایەنی دارایی گەڕاندەوە بەوەی ڤازکێز ئامادە نەبووە و دڵخوازی ئەو نەبووە. هەرچی کارگێری ڕیاڵییشە، لە ئێستادا بەهۆی زیانە داراییەکانەوە کاری لەپێشینەیان دەستگیرۆیی ئابوورییە لە زۆر لایەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button