جیهانمۆندیال

ئەفسانە و پاڵەوانێکی جامی جیهانی: مۆندیالی قەتەر باشترین مۆندیال دەبێت لە مێژوودا

یاریگا- ئەفسانە و پاڵەوانێکی دوو جاری جامی جیهانی پێشبینی باشترین وەشانی مۆندیالی مێژوو دەکات بۆ 2022ی قەتەر.

لە ڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا، کافو، ئەفسانەی بەڕازیلی کە لە کاروانی وەرزشییدا سێ جار بەشداری مۆندیال و دوو جاریشی بۆتە پاڵەوان، سەرسامی خۆی پیشان دا لە هەمبەر ئامادەکارییەکانی قەتەر بۆ بەڕێوەردنی پاڵەوانێتیەکە و گوتی: “ئەوەی لە ئێستادا جێبەجێ دەکرێ لە ڕووی ئامادەکارییەوە بۆ جامی جیهانی، پشتڕاستی ئەوە دەکاتەوە کە باشترین چاپی پاڵەوانێتیەکە دەبێت لە مێژوودا. من هانی هەموو هاندەران دەدەم لە سەرتاسەری جیهانەوە ڕوو بکەنە قەتەر و ببینن وڵاتەکە چی کردووە بۆ ئەم مۆندیالە تایبەتە.”

یاریزانە ناودارەکەی پێشووتری سامبا، باڵیۆزی لیژنەی باڵای پرۆژەکان و میراتی جامی جیهانی قەتەرە.

بابەتی زیاتر

Back to top button