ئه‌وروپائیسپانیا

رامۆس بەشداری راهێنانەکانی ریال مەدریدی نەکرد

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری یانەی ریال مەدریدی ئەم وڵاتە بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی ئەمڕۆی یانەکەی نەکرد.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای بڵاویکردووە، بەرگریکارەکەی شاهانەکان بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی ئەمڕۆی یانەکەی نەکرد، ئەویش بە هۆی تێکچوونی باری تەندروستی و بە تایبەت لە هۆڵی داخراوی یانەکەی سەرقاڵی و راهێنانی تایبەت لەگەڵ پزیشکی یانەکەی بوو، بەم هۆیەوە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە بەشداری یاریی داهاتووی یانەکەی نەکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە چارەنوسی رامۆس بۆ یارییەکەی بەرامبەر سێلتاڤیگۆ یەکلایی نەبووەتەوە و چاوەڕێ دەکەن بۆ ئەوەی سبەی پزیشکی یانەکە دوایین پشکنینی بۆ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button