ئینگلتەرا

مۆرینهۆ: بێلسا بە باشی ناناسم

یاریگا- جۆزێ مۆرینهۆ کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی خۆی ئەنجام دا پێش یاییەکەیان بەرامبەر لیدز ونایتد و تێیدا چەند تەوەرێکی ڕوبەڕ کرایەوە باری سەرنجی خۆی لە بارەیانەوە خستە ڕوو.

بەشێکی لێدوانەکانی مۆرینهۆ تایبەت بوو بە قسە کردن لەسەر مارسێلۆ بیێلسا، کاتێک ڕۆژنامەنووسان پرسیاریان لێ کرد: بێلسا قوتابی زۆری هەیە لە چەشنی گواردیۆلا بەڵام تۆ زیاترت بردۆتەوە؟

ڕاهێنەرە پوروگالییەکە بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە: “من تەنها قوتابی باوکی خۆمم، حەزیشم لەو باسوخواسەی تۆپی پێ نییە. تەنانەت ئەو یاریدەرە گەنجانەی، تەنانەت ئەو خەڵکەی لە گەڵمدا پێشتر کاریان کردووه حەز بەوە نیم بڵێن ئەها ئەوانە قوتابیی مۆرینهۆن. هەرکەسە و بۆ خۆی تاکێکە خاوەن بیرۆکەی تایبتەت بە خۆ. ڕەنگە بەم و ئەو کاریگەربن بەڵام لە کۆتاییدا ئەوەی گرنگە هەر تاکە. پێشم وایە قسەکردن دەربارەی بەڕێز بێلسا بۆ ئەو کەسانەیە کە بە باشیی دەیناسن، من زۆز چاک نایناسم. وابزانم ئەو کاتەی لە ڕیاڵ مەدرید بووم ئەویش یەکێک لە وەرزەکان لە ئەتڵەتیک بیڵباو بوو. ئێستا بۆ یەکەم جارە لە هەمان کاتدا لە پریمەلیگین. بە دڵنیاییەوە ئەشێ ڕاهێنەرێکی زۆر باشبێت، لێ من ئەو کەسە نیم بچم شیکاریی بۆ بکەم چونکە لەسەر ئاستی کەسیی نایناسم. تەنها دوو جار تۆقەم لەگەڵ کردووە.”

سبەی لە میانی هەفتەی 17ی خولی ئینگلیزی، تۆتنهام میواندایی لیدز یونایتد دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button