ئیسپانیا

بڕیاری کۆتایی بارسا لە بارەی کڕینی شوێنگرەوەیەک بۆ کۆتینهۆ

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا خۆی یەکلایی کردۆتەوە سەبارەت بە ئەنجامدانی گرێبەستێکی گەورە بۆ شوێنگرەوەی فیلیپی کۆتینهۆ کە بەهۆی پێکان لە ئەژنۆیدا نەشتەرگەریی بۆ ئەنجام دەدرێت و ئەگەری هەیە چوار مانگ لە یاریگانی دوور بخاتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، کارگێڕی بلاوگرانا له گواستنەوەکانی زستانەدا هیچ گرێبەستێکی وا ئەنجام نادەن سەرەڕای ئەوەی مێمفیس دێپای لە ئەمانجە لە مێژینەییەکانی بارسایە.

سەرچاوەکە هۆکاری ئەو بڕیارەی بارسێلۆنا بۆ بارودۆخی دارایی یانەکە گەڕاندۆتەوە کە بە دەست قەیرانەوە دەناڵێنێت و، تا یەکێک لە ئەستێرەکانی نەفرۆشێت ناتوانێ گرێبەستی بەرچاو ئەنجام بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button