ئیسپانیا

كوڕی یۆهان كرۆیڤ یەكێك لە كاندیدەكانی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا بەدرۆدەخاتەوە

Yariga App

یاریگا-  كوڕی ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی یۆهان كرۆیڤ كاندیدێكی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا بە درۆدەخاتەوە.

‎ڤیكتۆر فۆنتی كاندیدی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا دووپاتیكردەوە پڕۆژەكەی بەشێوەیەكی سەرەكی پشت بە چاڤی دەبەستێت وەك ڕاهێنەر و هەروەها جۆردی كرۆیڤی كوڕی یۆهان كرۆیڤ وەك بەڕێوەبەری وەرزشی.

لای خۆیەوە جۆردی كرۆیڤ لێدوانەكانی فۆنتی ڕەتكردەوە و لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە توویتەر نووسیوویەتی: هیچ پەیوەندیەكم نە لە نزیكەوە نە لە دوورەوە بە هیچ كاندیدێكی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی بارسێلۆناوە نیە.

هەروەها ووتیشی: ئێستا بە تەواوی بیرم لای كارەكەی خۆمە لە یانەی چینزین ، بۆیە هەر لێدوانێك سەبارەت بە من بدرێ بێ بنەمایە.

وا بڕیارە كۆتا هەفتەی كانونی دووەمی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا بەڕێوەبچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button