یاریگا–
دیێگۆ کۆستا، هێرشبەری بەڕازیلی پێشووی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بە بیانۆی کێشەی خێزانی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی هەڵوەشاندەوە.
رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی لەسەر زاری رامۆن دێلا مۆرنای رۆژنامەنوس بڵاویکردووە، ئەو یاریزانە هیچ کێشەی خێزانی نەبووە، بەڵکو کێشەی لەگەڵ دیێگۆ سیمیۆنێ راهێنەری یانەکەی و هەروەها یاریدەرەکەی نێلسۆن ڤیباس هەبوو، ئەو یاریزانە دوای یارییەکەی بەرامبەر ریال سۆسیداد نزیک بوو لەو راهێنەرە بدات و رۆژ دوای رۆژیش کێشەکانی زیاتر بوون، بۆیە یانەکەی بریاریدا دەستبەرداری بێت.
رۆخێ بلانکۆس بەو مەرجە دەستبەرداری کۆستا بووە، نابێت پەیوەندی بەو یانانەی وڵاتەکەی بکات کە بەشدارن لە چامپیۆنزلیگ.