یاریگا

لاپۆرتا بەردەوامە لە بانگەشەکانی بە کولاندنەوەی برینەکانی ڕیاڵ!

یاریگا- لەگەڵ نزیکتربوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بارسێلۆنا، بەربژێرەکان دروشم و بانگەشەکانیان زیاتر چڕ دەکەنەوە بە لێدوانی سەرنجڕاکێش.

خوان لاپۆرتا، یەکێک لە کاندیدە هەرە بەهێزەکان بۆ جارێکیتر بەڕێوەبردنی پۆستەکە، لە نوێترین چاوپێکەتنیدا کە مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاوی کردۆتەوە، بە هەڵدانەوەی برینەکانی ڕیاڵ مەدریدی ڕکابەریان سەرنجەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشایەوە کاتێک پرسیاری لێ کرا دەخوازێت چ شتێک ئەنجام بداتەوە ئەگەر بوویەوە بە سەرۆک، لاپۆرتا گوتی: “حەز دەکەم جارێکیتر شەش گۆڵ لە ڕیاڵ بکەینەوە.”

ئەوە وەک وەبیرهێنانەوەیەک بۆ بردنەوە مێژووییەکەی بلاوگرانا بە شەش گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە ساڵی 2009 لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

لاپۆرتا لە 2003-2010 سەرۆکی بارسا بوو کە بە سەردەمی چنینەوە و قۆرخکردنی نازناوەکان دادەنرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button