ئینگلتەرا
ڕێدناب: ڤان دایك سەركردەی لیڤەرپولە لە ئێستادا
یاریگا- هاری ڕێدناب ڕاهێنەری ئینگلیزی باس لە ئاست بەرزی ڤێرجیل ڤان دایك دەكات لەگەڵ لیڤەرپول ، بە تایبەت لە ڕووی سەركردایەتی یانەكەوە.
ڕێدناب لە لێدوانەكانیدا بۆ دەیلی مەیل: زۆر كەس دەیانووت لیڤەرپول پێوویستی بە زیاتر لە بەرگریكارێكە تا هێڵی بەرگری بەهێز بكات ، بەڵام ڤان دایك بە تەنها ئەو كارەی كرد، سەركردەیەكی ڕاستەقینەیە، كەسایەتیەكی ناوازەی هەیە، نازانم یاریزانێك بەو شێوە هەبووبێ لە پریمەرلیگ.
ئێوارەی شەممە لیڤەرپول بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە نیوكاسڵی بردەوە و ڤان دایك توانی گۆڵی یەكەمی ڕێدز تۆمار بكات.