ئینگڵته‌را

گواردیۆلا: باشترین نمایشی ئەم وەرزەمان پێشكەش كرد

یاریگا- پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی ستایشی ئاستە بەهێزەكەی یاریزانەكانی كرد لە یاریەكەیان بەرامبەر نیوكاسڵ یۆنایتد.

مانچستەر سیتی توانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە نیوكاسڵ بباتەوە لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بەخۆی لە میانەی یاریەكانی گەڕی 15ی پریمەرلیگ.

لە دوای یاریەكە پیپ ووتی: یاریزانەكان باشترین ئاستی خۆیان لەم وەرزەدا پێشكەش كرد بەرامبەر نیوكاسڵ ، زۆر بە باشی یاریان كرد.

هەروەها ڕاهێنەرەكەی سیتی ووتیشی: ئێمە دەمانتوانی گۆڵ  زیاتر تۆماربكەین ، بەڵام گرنگترین شت ئەوە بوو توانیمان بردنەوە بەدەست بهێنین و سێ خاڵی یاریەكە وەربگرین.

” دەبێت بەردەوام بین لە بردنەوەی یاریەكانی داهاتوو ، بەتایبەت كە دوورین لە لوتكەی پریمەرلیگ ”.

مانچستەر سیتی بە كۆكردنەوەی 26 خاڵ لە ڕیزبەندی پێنجەمی پریمەرلیگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button