ئینگلتەرا

سێ لاوترین یاریزانی وڵڤرهامتن لە یەک ساڵدا گۆڵ بۆ یانەکە تۆمار دەکەن

یاریگا- لە هەڵکەوتێکی کەم وێنەدا سێ یاریزانی وڵڤرهامپتن گۆڵ  بۆ گورگەکانی پریمەرلیگ تۆمار دەکەن، وەک لاوترین یاریزانی یانەکە.

ئەمشەو دوای ئەوەی وەک یاریزانی یەدەک خرایە یارییەکەوە، فابیۆ سیلڤای پورتوگای توانی بە لێدانی سزا تۆڕی گۆڵی بێرنلی بهەژێنێت. ئەو گۆڵە ئەگەرچی بەس نەبوو ب ڕزگارکردنی تیمەکەی نونۆ سانتۆ لە شکست، بەڵام بۆ سیلڤا بۆنەیەکی تایبەت بوو کاتێک ناوی چووە پاڵ لاوترین یاریزانەکانی وۆڵڤز لە میانی تەنها یەک ساڵدا لە پاش پیردۆ نیتۆ و ڕەیان ئایت نوری. بەم شێوەیە:

– مانگی یەکی 2020 نیتۆ لە تەمەنی 19 ساڵی و 298 ڕۆژیی خۆیدا گۆڵی تۆمار کرد.

– مانگی 10ی 2020 ڕەیانی جەزائیری لە تەمەنی 19 ساڵی و 146 ڕۆژیی خۆیدا گۆڵی تۆمار کرد

– 21ی مانگی 12ی 2020 سیلڤای پورتوگالی بوو بە لاوترینی نێو ئەوانە و له تەمەنی 18 ساڵی و 155 ڕۆژیدا گۆڵی تۆمار کرد

بابەتی زیاتر

Back to top button