ئه‌ڵمانیا

مارکۆس تورام بۆ شەش یاری ڕاگیرا

یاریگا- ئەمڕۆ سزای ڕاگرتنی مارکۆس تورام راگەیەندرا له پای ئەو هەڵسوکەوتەی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بەرامبەر یاریزانێکی هۆفنهایم ئەنجامی دا.

لە میانی پێکهەڵپژانی تورام و ستیفان پۆش، هێرشبەرە فەڕەنسیەکە دەردەکەوێت کە تفی بە ڕووی یاریزانەکەی دژبەردا دەکات و ڤار دیمەنەکەی پشتڕاست دەکاتەوە و ناوبژیوان بە کارتی سوور گۆڵکارەکەی مونشنگلادباخ دەکاتە دەرەوە.

ئەمڕۆش یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا سزای ڕاگرتنی بۆ شەش یاریی بۆ مارکۆس ڕاگەیاند، سەرباری ئەوەی ناوبراو داوای لێبوردنیشی کردبوو و ڕووداوەکەشی بە نائەنقەست باس کردبوو.

ئەوە و، یانەکەشی سزای دارایی یاریزانە فەڕەنسیەکەی دا بە پێ نەدانی مووچەی مانگانەکەی که بڕی 40 هەزار یۆرۆ دەبێت و پارەکە له بواریی چاکەکارییدا خەرج دەکرێت و خودی یاریزانەکەش قایلبوونی خۆی بۆ هەموو ڕێکارەکان پیشان داوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button