ئیسپانیا

ڕاهێنەری بەلەد وەلید باسی ئاستی ئێستای لیۆنێل میسی دەكات

یاریگا- سێرجیۆ گۆنزالیز، ڕاهێنەری یانەی بەلەد وەلیدی ئیسپانی ، یاریزانەكانی لە مەترسی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەكەی بلاوگرانا ئاگادار كردەوە، سەرەڕای ئەوەی لە باشترین ساتەكانیدا نیە.

وابڕیارە ڕۆژی سێ شەممە كاتژمێر 12ی شەو هەردوو یانەی بارسێلۆنا و بەلەد وەلید ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

گۆنزالیز لە لێدوانەكانیدا كە ڕۆژنامەی ” مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ” بڵاویكردووەتەوە ووتی: هیوادارم زیاتر تووشی سەرسوڕمان بین لە خولەكەدا ، نەك تەنها بەرامبەر بارسێلۆنا بەڵكو بەرامبەر ڕیاڵ مەدریدیش.

هەروەها ووتیشی: بۆ نموونە لەم ساڵانەی دواییدا ئامادەبووین بەلام هیچ سەرسوڕمانێك ڕووینەدا ، دەزانین ڕووبەڕووی ڕكابەرێكی سەخت دەبینەوە ، لەگەڵ یاریزانانی بەتوانا كە لە هەر ساتێكدا بێت دەتوانن ئەنجامی یاریەكە بگۆڕن.

” پێموایە بارسێلۆنا لە ئاستی ڕاستەقینەی خۆی نیە ، بەتایبەت لە هێڵی بەرگریدا ، بەڵام لە هێرشبردندا هێشتا لیۆیان هەیە ،ئەو نا ئاسایی و نایابە ، گریزمان هەندێك كێشەی هەیە ئەوە چارەسەر بێت ئەویش دەگاتە لوتكە”.

لە كۆتایشدا ووتی: خراپترین ساتی میسی باشترین ساتی یاریزانەكانی تۆپی پێیە ، كاتێك تۆپی پێیە چاوەڕێی جوڵانەوە و نمایشی جیاوازی ، گۆڵ درووست دەكات و گۆڵ تۆمار دەكات.

ڕاهێنەری بەلەد وەلید

بابەتی زیاتر

Back to top button