ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

چێڵسی کۆتا هەڵوێستی خۆێ لە بارەی فرۆشتنی جیرۆ ڕاگەیاند

یاریگا- یانەی چێڵسی کۆتا هەڵوێستی خۆی ئاشکرا کرد لە بارەی چارەنووسی ئۆلیڤیە جیرۆ لە میرکاتۆی زستانە.

سەرچاوەی وەرزشی “کاڵچۆ میرکاتۆ” بلاوی کردۆتەوە یانە لەندەنییەکە دوو جەمسەرەکەی شاری میلانۆ هیوابڕاو کردووه سەبارەت بە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی گۆڵکارە فەڕەنسییەکە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کردووه ئەنتۆنیۆ کۆنتی خواستێکی زۆری لەسەر جیرۆ هەیە و، لەولاشەوە میلانی ڕکابەریان هاتوونەتە پێشەوه تا گواستنەوەکانی زستانەدا پەلکێشی ڕیزەکانی ڕۆسۆنێری بکەن وەک باشترین شوێنگرەوە بۆ زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ.

کاڵچۆ میرکاتۆ هەڵوێتسی بلووزی درکاندووە کە نایانەوێت تا کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی [هاوینی داهاتوو] دەستبەرداری هێرشبەرەکەیانبن بە تایبەت بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا هاوکارێکی باشی تیمەکەی فرانک لامپاردە لە هێڵی پێشەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button