ئیسپانیا
یەكەم لێدوانی ریاڵ مەدرید دوای تیروپشكی جامی سوپەری ئیسپانیا
یاریگا- ئیمیلیۆ بوتراگینۆ ، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی باس لە تیروپشكی جامی سوپەری ئیسپانیا دەكات.
كەمێك پێش ئێستا تیروپشكی جامی شای ئیسپانیا ڕاكێشرا و تێیدا ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی ئەتلەتیك بلباو و بارسێلۆنا ڕوووبەڕووی ڕیاڵ سۆسیداد دەبێتەوە.
بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یانە شاهانەكە سەبارەت بە تیروپشكەكە ووتی: بلباو ڕكابەرێكی بەهێز و سەختە ، هەموو ئەو یاریانەی كردوومانە لەگەڵیان تووشی سەختی بووین.
هەروەها ووتیشی: بەڵام ئەمە دەرفەتێكە بۆمان تا سیناریۆی جامی سوپەری ئیسپانیای وەرزی ڕابردوو دووبارە بكەینەوە لە ئیسپانیا.
لە كۆتایشدا ووتی: متمانەی تەواومان بە زەینەدین زەیدان و یاریزانەكان هەیە و لە توانایاندایە نازناوەكە ببەنەوە و لە تیروپشكەكە ڕازین.