ئیسپانیا

“وا باشە هەموو 20ی مانگی مایۆ بکرێتە ڕۆژی جیهانی گۆڵپارێزان”

یاریگانێت- تێکچوونی باری تەندروستیی ئیکەر کاسیاس کاردانەوەی زۆری میدیایی و نێوەند و کەسایەتییە وەرزشییەکانی لێکەوتەوە و بە شێوەی جۆراوجۆر هەستی خۆیان دەربڕی بۆ ئەو گۆڵپارێزە.

جیاواز لە هەموان، جێرمان ‘مونۆ’ بورگۆسی یاریدەدەری ڕاهێنەر لە ئەتڵەتیکۆ مەدرید بۆ بی ئین سپۆرتس بەم شێوەیە هیوای خواست و هاوکات پێشنیازیشی کرد: “پێش هەموو شتێکیتر دەمەوێت هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ کاسیاس بخوازم. شتێکی باشیش دەبێت کە ڕۆژی 20ی هەموو مانگێکی مایۆ بکرێتە ڕۆژی جیهانیی گۆڵپارێزان. تا لە ژیاندابیت ڕێزلێنان پیشان بدرێت باشترە.”

پێشنیازی یاردەرەکەی سیمیۆنی لەو بەروارە، کە خۆشی گۆڵپارێز بووە پێشووتر، لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە ڕۆژی لەدایکبوونی کاسیاس هەمان بەروارە.

سەرەتای ئەم هەفتەیە گۆڵپارێزە ئەفسانەییەکەی ڕیاڵ مەدرید و ئیسپانیا دووچاری جەڵتەی دڵ هات. دوێنێش پزیشکەکان بە فەرمیی پێیان ڕاگەیاند کە چیتر ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ یاری کردن.

Back to top button