ئیتاڵیا

زانیاریی لەبارەی پێکانەکەی حەکیمی خرایە ڕوو

یاریگا- لە یاریی ئەمشەوی ئینتەر میلان بەرامبەر کالیاری کە نێرازۆری 3-1 براوە بوو، ئەشرەف حەکیمی تووشی پێکان هات و بە ناچاری لە خولەکەکانی 80ی یاریگای جێهێشت.

حەکیمی کە لە سەرەتای گێمی دووەم هاتە یارییەکەوە، بە گوێرەی زنیارییەکانی تۆڕی DAZNی ئیتاڵی، پێکانەکەی مەترسیدار نییە و تەنها تووشی ئازار هاتووە لە پاژنەی پێیدا.

سەرچاوەکه ئەوەشی خستۆتەڕوو کە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی دەکرێ بۆ دڵنیابوونەوەی زیاتر.

بابەتی زیاتر

Back to top button