ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیتاڵیا

رایۆلا هێرش دەکاتە سەر رۆژنامەیەکی ئەڵمانی

یاریگا
مینۆ رایۆلا، بەرێوەبەری کارەکانی پۆل پۆگبا یاریزانی فەڕەنسی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی هەواڵێکی رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی رەتدەکاتەوە.

رۆژنامە ئەڵمانیەکە ماوەیەک پێش بڵاوکردبویەوە یاریزانە فەڕەنسیەکە لە دەست بەرێوەبەری کارەکانی بێزار بووە، بۆیە دەیەوێت بەرێوەبەرەکەی بگۆڕێت، دوای ئەم هەواڵە رایۆلا هێرشی کردە سەریان و بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناراست ناویان بردن و هەموو ئەو دەنگۆیانەشی رەتکردەوە.

رایۆلا ماوەیەکیش لەمەوبەر رایگەیاند بوو کە پۆگبا لە یانەکەی دڵخۆش نیە و دوور نیە یانەیەکی دیکە هەڵبژێرێت.

Back to top button