ئه‌ڵمانیا

دۆرتمۆند ڕاهێنەرەکەی دوورخستەوە

یاریگا- یانەی دۆرتمۆندی ئەڵمانی ڕاهێنەرەکەیان له ئەرکەکەی دوورخستەوە.

لە کار لابردنی لوسیان ڤاڤر بە چەند کاتژمێرێک دوای شکستە سەختەکەیان 1-5 بەرامبەر شتوتگارت.

وابڕیارە ئەمڕۆ لەشوێنی ڕاهێنانەکان یاریزانەکان لەم کارە ئاگەدار بکرێنەوە و پێشیان ڕابگەیەنرێت کە لە جێی ڤاڤر، یاریدەرەکەی پێشووتری بە ناوی ئێدین تێرزیچ یاریی داهاتووی یانەکە بگرێتە ئەستۆ بۆ یاریەکەی ڤێردەبرێمەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button