ئینگلتەرا

یاریزانێكی لیڤەرپول تا ماوەیەكی درێژ لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە

یاریگا- ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ئەوەیان ئاشكرا كرد كە بەهۆی پێكانەوە دیگۆ جوتای پورتوگالی  یاریزانی یانەی لیڤەرپول تا كۆتایی وەرز ناتوانێت بگەڕێتەوە یاریگاكان.

جوتا لە یاری ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوو لە یاری یانەكەی بەرامبەر میتلاند لە ئەژنۆیدا تووشی پێكان بوو.

بەپێی ڕۆژنامەی ” ڕیكۆرد ”ی پورتوگالی لیڤەرپول لە تواناكانی دیگۆ جوتا بۆ ماوەیەكی درێژ بێ بەش دەبێت.

هەروەها ئەوەشیان ڕوونكردووەتەوە كە ئەستێرە پورتوگالیەكە تا كۆتایی مانگی دوو ناتوانێت یاری بۆ ڕێدز بكات.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button