ئیسپانیا

كاسیمیرۆ: ئێمە هەموو شتێك دەكەین لە پێناو زەیدان و ڕیاڵ مەدرید

یاریگا- كارلۆس كاسیمیرۆ ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەی یانەكەی لە ئەتلەتیكۆ مەدرید.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دوای یاریەكە كە ماڵپەڕی فەڕمی ڕیاڵ مەدرید بڵاویكردووەتەوە دووپاتیكردەوە كە سەرجەم یاریزانەكان باشترینەكانی خۆیان پێشكەش بە زەینەدین زەیدانی ڕاهێنەر و لۆگۆی یانەكەیان كرد.

هەروەها كاسیمیرۆ ووتیشی: هەموو یانەیەك بە ساتی سەخت و دژواردا تێدەپەڕێت ،ئەم جۆرە شتانە لەگەڵ چەندین یاریدا ئاسایین، پێشتریش ووتم كە ئێمە ئامێر نین.

هەروەها ووتیشی: سێ یاری زۆر بەهێزمان كرد، و هەموویان زۆر گرنگ بوون بۆ ئەوەی متمانە بەدەست بهێنین ، هەمووان کارێکی گەورەیان کرد ، ئێمە تۆپی پێیەكی بەهێز لە ئاستێكی بەرزدا پێشكەش كرد.

سەبارەت بە مۆدریچ و كرۆس ووتی: هیچ ووشەیەك نیە بۆ وەسفكردنیان ، من زۆر لەمێژە دەیانناسم و شانازیدەکەم کە باسیان دەکەم و هەموو کەس دەتوانێت ببینێت چۆن لە یاریگادا دەجەنگن و یاری دەكەن.

” متمانەی تەواومان بە زەیدان هەیە، هەرچیمان هەیە دەیدەین و دەجەنگین لە پێناو ئەو لۆگۆ و یانەیەدا”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button