یاریگا–
ئارسەر مێلۆ، ناوەڕاستکاری بەڕازیلی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵیا باسی ئەو کاتە دەکات کە پەیوەندی بە ریزەکانی خانمە پیرەکەوە کرد.
یاریزانە بەڕازیلیەکە بە رۆژنامەی مارکای گووت ” سەرەتا کە پەیوەندیم بە بیانکۆنێریەوە کرد، هەستم دەکرد کەسێکی بێگانەم، بەڵام دواتر رۆناڵدۆ زۆر هاوکاری کردم، ئێمە چونکە بە یەک زاراوە قسە دەکەین زیاتر پێکەوەین و هەندێجاریش ئامۆژگاریم دەکات کە چی بخۆم و چی نەخۆم “.
مێلۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە دۆن لە کەسێکی ئاسایی ناکات و هەندێجاریش بە گاڵتە بە نەخۆش بانگی دەکەم، چونکە ژیانی ئەو زۆر تایبەتە.