یاریگا
مانچستەر یاریزانێکی ئەتڵەتیکۆ مەدریدی دەوێ
یاریگا- یانەی مانچستەر یونایتد پلانی هەیە بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی ئەتڵەیکۆ مەدرید لە گواستەوەکانی زستانەدا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس، مان یو مکوڕن لە واژۆ کردنی گرێبەست لەگەڵ کیران تریپییەی ئینگلیزی لە یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید.
تریپیە کە هاوینی ڕابردوو لە تۆتنهامەوە پەیوەندی بە ڕۆخی بلانکۆسەوە کرد، گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە بۆ ماوە سێ ساڵە، بەڵام مانچستەر بە بژاردەیەکی باشی دەزانن بۆ پێگەی بەرگریکاری ڕاست لەو کاتانەی وان بیساکا وەک سەرەکیی بەشداریی پێ ناکرێت.