ئینگڵته‌راچامپیۆنزلیگ

دۆزەرەوانی چوار یانەی ئینگلیزی چاودێری یارییەکەی لیڤەرکوزن دەکەن

یاریگا- یاریزانێکی بایەرن لیڤەرکوزن کەوتۆتە ژێر ڕاداری چوار یانەی بەهێزی ئینگلیزیەوه و سبەی شەو بە وردی تەماشای ئەو یارییه دەکەن.

بە گوێرەی زانیارییەکانی دەیلی مەیڵی بەریتانی، دۆزەرەوانی هەریەک لە یانەکانی ئارسیناڵ، تۆتنهام، ئیڤەرتۆن و مانچستەر یونایتد سبەی شەو چاودێری لیۆن بێڵی یاریزانی لیڤەرکوزن دەکەن.

یاریزانە جامایکییەکە لەگەڵ یانەکەی ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و، پێشتریش لە گواستنەوەکانی هاوینەدا کەوتبووە ژێر ڕاداری زلهێزەکانی پریمەرلیگەوە.

لیۆن بێڵی تەمەنی 23ساڵە و لە باڵەکانی یاریگا یاریی دەکات. سبەی شەو میوانداریی سلاڤیا پراگ دەکەن تا بە پلەی یەکەم سەربکەون بۆ قۆناغی 16ی یۆرۆپالیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button