چامپیۆنزلیگ

پێرلۆ: شتێكی شەرمە میسی و ڕۆنالدۆ بەراوردی یەك بكەی

یاریگا- ئەندریا پێرلۆ ، ڕاهێنەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی، پێی وایە بەراوردی نێوان كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەكەی و لیۆنێل میسی ئەستێرەی بارسێلۆنا شتێكی هەڵە و ناڕاستە.

وابڕیارە ئەمڕۆ لە كۆتا یاری قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بارسێلۆنا لە نێو یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری یوڤێنتوس بكات.

پێرلۆ لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان ووتی: كومانی ڕاهێنەری بارسێلۆنا ڕاست دەكات تا بڵێت میسی و ڕۆنالدۆ كامیان باشترە.

هەروەها ووتیشی: ئەم دووانە بە درێژایی 15 ساڵ تۆپی پێیەكی بەهێز و جوانیان پێشكەش كردووین، هەروەها باڵۆن دۆریان دابەشكردووە، شەرمە بڵێین كێ باشترە لە نێوانیان.

هەروەها ووتیشی: هەردووكیان بە ملیۆنان هەواداریان هەیە لە سەرتاسەری جیهان ، دڵخۆش دەبن بە تەنها هاتنە ناو یاریگا، بۆیە نادادپەروەر دەبین یەكیان هەڵبژێرین.

” دەبێت تەنها سوپاسیان بكەین ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button