جیهانچامپیۆنزلیگ

کومان: مێسی و ڕۆناڵدۆ باشترینی 15 ساڵی ڕابردوون

یاریگا- ڕۆناڵد کومان لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەوەی کە لیۆنێل مێسی بۆ یارییەکەی سبەی شەو بەرامبەر یوڤێنتوس یاریی دەکات، هاوکات خۆی دا لە باسە باوەکەی بەراوردی مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریییەکە، ڕاهێەرەکەی بلاوگرانا لە بارەی مشتومڕە کلاسیکەکەی ڕکابەریی مێسی-ڕۆناڵدۆ گوتی: “ئەو دووانە لە لووتکەی ئاستدان لە جیهاندا و لە 15 ساڵی ڕابردوودا باشترینن. سەرکەوتنەکانیان شتێکی باوەڕپێنەکراوه. ئەوان دوو یاریزانی جیاوازن، بۆیە زەحمەتە بڵێم کامیان باشترە. دەبێ سبەینێ چێژیان لێ وەرگرین.”

سبەی شەو لە کۆتا یاریی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ کامپ دەبێتە یەکەمین مەیدانی ڕوبەڕوو بوونەوەی نێوان دوو ئەفسانە زیندووەکەی تۆپی پێ لەوەتەی دۆن ساڵی 2018 ڕیاڵ مەدریدی بەرەو یوڤی بەجێ هێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button