ئینگلتەرا

فێرناندێز بە 45 خولەک یاریکردن کارێکی نەکردەنی لە پریمەرلیگ ئەنجام دا

یاریگا- برونۆ فێرناندێز بەردەوامە لە ئاستە نایابەکەی و ئەمشەویش جارێکیتر وەک فریادڕەسی مانچستەر یونایتد خۆی سەلماندەوە بەرامبەر وێست هام لە هەفتەی 11ی پریمەرلیگ.

لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا سۆڵشایەر لەبەر گرنگی و چارەنووسسازیی یاریی داهاتوویان بەرامبەر لایپزیگ لە چامپیۆنزلیگ، فێرناندێزی یاری پێ نەکرد و لە پێکهاتەی سەرەکی دەریهێنا بوو. ئەمان یو ئەو گێمەی بە گۆڵێکی بێ وەڵام بۆ یانەی خاوەن ماڵ کۆتایی پێ هێنا.

ڕاهێنەرە نەرویجیەکە بۆ ڕاستکردنەوەی بارەکە، یاریسازە پورتوگالییەکەی هێنایە یارییەوە و ئاراستەی یارییەکەی بەشێوەیەک گۆڕی کە تێیدا هەشت جار هەلی گۆڵکردنی بۆ هاوتیمەکانی ڕەخساند کە ئەوەش هیچ یاریزانێک تا ئێستا لە یارییەکی تەواوی ئەم وەرزەی خولی ئینگلیزیدا ئەنجامی نەداوە.

لەو هەشت هەلە، تەنها پۆڵ بۆگبا توانی سوودی لە یەکێکیان ببینێ و بیکات بە گۆڵ.

مان یو 1-3 لە یارییەکەی هاتە دەرەوە و خۆیان گەیاندە پلەی چوارەمی ڕیزبەندیی.

بابەتی زیاتر

Back to top button