ئیسپانیاگرنگترین

پزیشکه‌کان بۆ کاسیاس “یاریکردنت کۆتایی هات”

یاریگا- پاش ئه‌وه‌ی له‌ راهێنانەکانی ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوو گۆڵپارێزی ئیسپانی ئیکه‌ر کاسیاس هەستی بە ئازار لە دڵی کرد و دواتر پزیشکەکانی یانە بە پەلە داوای ئۆتۆمۆبێلی فریاکەوتنیان کرد و گواسترایەوە نەخۆشخانە.

دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە دەرکەوت کاسیاس جەڵتە لێیداوە و خۆشبەختانە دوای وەرگرتنی چارەسەری، تەندروستی بەرەو باشبوون چووه‌ و ئێستا دۆخی جێگیره‌.

له‌باره‌ی ژیانی وه‌رزشی ناوبراو پزیشکه‌کان پێیان ڕاگه‌یاندووه‌ نابێت چیدیکه‌ یاری تۆپی پی ئه‌نجام بدات، چوونکه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ دووباره‌ توشی هه‌مان حاڵه‌تی بکاته‌وه‌ و ژیانی ده‌خاته‌وه‌ مه‌ترسی، به‌ڵام کاسیاس به‌وه‌ ڕازی نییه‌و ده‌یه‌وێت هێشتا یاری بکات.

به‌م هۆیه‌ش سارا کاربۆنیرۆی هاوسه‌ری هه‌وڵده‌دات گۆڵپارێزه‌که‌ی ماتادۆر ڕازی بکات تا جارێکی دیکه‌ یاری نه‌کات بۆ پاراستی ژیانی.

ئیکه‌ر له‌ ساڵی ١٩٩٩ تا ئێستا به‌ درێسی یانه‌کانی ریاڵ مه‌درید و پۆرتۆ و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا (١.٥٢) یاری ئه‌نجامداوه‌ و چه‌ندین نازناوی گرینگی به‌ده‌ست هیناوه‌، له‌وانه‌ش نازناوی جامی جیهانی و جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا و چامپیۆنزلیگ و خولی ئیسپانی و چه‌ندانی دیکه‌ش.

بابەتی زیاتر

Back to top button