ئیسپانیا

وردەکاریی پەیامی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید و زەیدان بۆ سەرۆکی یانەکە بزانن

یاریگا- ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئیسپانی پەیامی زەینەدین زەیدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ویاریزانەكانی بۆ سەرۆكی یانەكە فلۆرینتینۆ پێرێز ئاشكرا كرد.

خۆسێ لویس سانچێزی ڕۆژنامەنووس ئاشكرایكرد: ” فلۆرینتینۆ پێرێز ڕۆژی پێنج شەممە سەردانی ڕاهێنانەكانی مێرینگی كردووە و ڕاهێنەر و یاریزانەكان متمانەی خۆیان بۆ سەرۆك دووپاتكردووەتەوە”.

زەیدان بە پێرێزی ووتووە: ”دڵنیام لە تواناماندایە یاری باش ئەنجام بدەین ” ، یاریزانەكانیش ووتوویانە ” لە یاریگادا لەسەرخۆی و ئارامی پیشان دەدەین و بەردەوام دەبین لە كێبڕكێی بردنەوەی نازناوەكان”.

یانە شاهانەكە لە مەترسی كرانە دەرەوەی چامپیۆنسلیگدایە لە ئەگەری نەبردنەوەی لە بروسیا مونشنگلادباخ لە كۆتا هەفتەی قۆناغی كۆمەڵەكان.

هەروەها ڕاپۆرتەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ڕەنگە ڕیاڵ مەدرید زەیدان لە كارەكەی دووربخاتەوە ئەگەر لە یاری شەممە لە سێڤییا نەباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button