ئیتاڵیا

میلان سەبارەت بە ئەگەری فرۆشتنی یاریزانێکی بڕیاری کۆتایی دا

یاریگا- یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی خۆی یەکلایی کردەوە لەبارەی ئەگەری فرۆشتنی ئەستێرەیەکی یانەکەی.

دەنگۆ هەبوو هاکان چالهانئۆگلۆی تورکی لە گواستنەوەکانی زستانەدا میلان جێ بهێڵێت بەوەی کە ئامادەیی پیشان نەداوە قایل بێ بە دەستپێشخەرییەکەی یانەکەی.

ئەمڕۆ لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاوی کردۆتەوە کە ڕۆسۆنێری دەرگای ڕۆشتنی لەو یاریزانه داخستووە و نایەوێ لە مانگی یەکی ئەمساڵ میلانۆ جێ بهێڵێت ئەگەرچی هاوینی دادێ گرێبەستەکەی بەسەر دەچێت و ئەوکات دەتوانێ وەک یاریزانێکی ئازاد ڕوو بکاتە یانەیەکیتر.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی نووسیوە کە  خودی چالهانئۆگلۆ بڕیاری داوە ئەم وەرزە لەگەڵ میلان بەردەوامبێت ئەگەرچی لەلایەن یوڤێنتوس و مانچستەر یونایتد و ئینتەر میلانەوە خواستی لەسەرە.

بابەتی زیاتر

Back to top button