جیهان

پێلێ بۆ مارادۆنا: کۆچە ناوادەکەت نەیهێشت ئەمەت پێ بڵێم

یاریگا- لە حەوتەم ڕۆژی دوای کۆچی مارادۆنا، پێلێ بە نووسینێکی هەستبزوێن یادی کردۆتەوە.

ئەفسانە بەڕازیلییەکە لە ئینستاگرام هاوپێچ لەگەڵ چەند وێنەیەکی پێکەوەیی خۆیی و مارادۆنا، نووسیویەتی: “ئەمڕۆ حەوت ڕۆژە جێت هێشتووین. زۆرێک لە خەڵکی وایان حەز لێ بوو بە درێژایی ژیانیان بەراوادی نێوان من و تۆ بکەن. تۆ بلیمەتێک بوویت کە جیهانت شەیدا کردبوو. جادووگەرێک بووی کە تۆپ لە قاچت دەبوو. ئەفسانەیەکی ڕاستەقینە بووی، بەڵام لەسەرووی هەموو ئەمانەوە، تۆ بۆ من هاوڕێیەکی نایاب بوویت تەنانەت بە دڵێکی گەورەتریشەوە.

ئەمڕۆکە، دەزانم کە جیهان جوانتر دەبوو ئەگەر کەمتر بەروادی یەکترمان بکردایە و زیاتر سەرسامی یەکتر بووینایە. بۆیە دەمەوێ پێت بڵێم تۆ بەراورد ناکرێی!

ڕێچکەکەی تۆ بە ڕاستگۆییەوە دیارە. لە ڕێگە بێ وێنە و تایبەتەکەی خۆتدا فێرت کردین کە یەکترمان خۆش بوێت و بڵێین “خۆشم دەوێی” زۆر زیاتر. کۆچە ناوادەکەت نەیهێشت ئەمەت پێ بڵێم، بۆیە ئێستا بۆت دەنووسم خۆشم دەوێی دێگۆ.”

بەراواردی نێوان ئەو دوو ئەفسانە گەورەیەی تۆپی پێ بوو بووە بابەتێکی هەمیشە قسە لەسەرکراوی نێوەندی وەرزشی و خەڵکی بە گشتی کە ئایا کامیان باشترینی مێژووی تۆپی پێیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button