ئه‌مریکائیسپانیا

خانمە یاریزانێک هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە

یاریگا
دوای کۆچی دوایی دیێگۆ مارادۆنا ئەفسانەی تۆپی پێ ئارجێنتینا، فیفا گشت فێدراسیۆنەکانی ئاگادار کردەوە پێش یارییەکان خولەکێک بۆ گیانی ئەو یاریزانە بێ دەنگ بوەستن.

لە یارییەکی خولی ئیسپانیای خانماندا پێش دەست پێکردنی یارییەکە یەک خولەک بۆ رێز گرتن لە گیانی ئەفسانە کۆچکردووەکەی تانگۆ وەستان، بەڵام یەکێک لە خانمە یاریزانی یانەی ڤیاخس ئینتەریاسی ئیسپانی بە ناوی پائولۆ داپێنا ئامادەنەبوو ئەم کارە بکات و بە پێچەوانەوە دانیشتە سەر زەوی، ئێستا ئەو یاریزانە هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.

خانمە یاریزانەکە بە رۆژنامەی وەرزشی مارکای وڵاتەکەی گوتووە ” لەم چەند رۆژە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان هەڕەشەی کوشتنیان لێکراوم “.

Back to top button