ئیسپانیا

هاوسەرەکەی وادەی گەڕانەوەی کاسیاس بۆ ماڵەوە ئاشکرادەکات

یاریگا-وابڕیارە ئیکەر کاسیاس گۆڵپارێزی مێژوویی ئیسپانیا لە رۆژی دووشەممەدا بگەڕێتەوە ماڵەکەی.

ئیکەر لە کاتی مەشقەکاندا لەگەڵ پۆرتۆ،  تووشی نۆرەی دڵ هات و ژیانی کەوتە مەترسییەکی راستەقینەوە. پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری و جێگیربوونی باری تەندروستی، سارا کاربۆنێرۆ بۆ AS وتی

دەبێت چەند رۆژێکی دیکە لێرە بمێنینەوە، بڕیارە دووشەممە نەخۆشخانە جێبهێڵێت و بگەڕێینەوە ماڵەوە.

دوێنێ هەینیش تەواوی یاریزانانی پۆرتۆ سەردانی کاسیاس یان کرد لە نەخۆشخانە و سێرجیۆ کۆنسیساوی راهێنەریش وتی “هەموومان بەوپەڕی تواناوە پاڵپشتی ئیکەرین”.

بابەتی زیاتر

Back to top button